حەســیری كوردەواری!

حەســیری كوردەواری!
كوردەواری خۆمان، سوودیان لەگشت كەلوپەل و كەرەستەكان بینیوە كە لەڕووی زانستیەوە تا ئێستا دەرچووە، لەكۆنەوە و تەنانەت تاوەكو ئێستاش بەكاریدەهێنن، ئەویش حەسیرە بۆ دانانی نان و خواردن لەسەری، ئەو حەسیرەی جاران نانیان لەسەر دادەنا تا ماوەك بەر لەئێستا بەكار دەهات، هەندێ جار دێتەوە یادم كە لەماڵەوە نانیان لەسەر ئەم حەسیرە دانابێت بەبێئەوەی تێكبچێت یان كەڕوو بیگرێت لەبەر ئەوەی لەژێرەوەی هەوا لەنانەكەی دەدا و وەك كەرەستەیەكی تەندروست دەكرێ خواردن و نانی لەسەر دابنرێ بۆ ماوەیەكی زۆر بەبێ ئەوەی نانەكە یان خواردنەكە تێكبچێ، بەڵام بەبییرم نایە كە لەبەرچاوم دروستیان كردبێت، ئەو حەسیرەی كە نانی لەسەر هەڵدەگیرا یان نانی تیری لەسەر تەڕدەكرا بەرهەمی دەستی و دەست ڕەنگینی دروستكراوەكانی خۆمانەیە و تەنیا لەداری (بایك) بەدەست و بازووی باپیرانمان و هەندێ جار داپیرانمان دروست كراوە، ئەوانە بەشێكن لەكەلەپور و سەربووردە و توانای نەتەوەیەك و مانایەكی جوان و كەلتوری هەیە.
رەوەند بەختیار
Top