دزی پێڵاوەكــــــــــــــان دەستگیر كرا

دزی پێڵاوەكــــــــــــــان دەستگیر كرا
دزی رەوشتێكی ناپەسەندە و بێزراوە، بەڵام دزی وا هەیە گاڵتە و پێكەنینت بە شێوازی دزی كردنەكەی دێت، لە وڵاتی كۆریا كاتێك مرۆڤ دەچێتە شوێنە ئایینییەكان دەبێ پێڵاوەكەی دابكەنێ، دیارە لە وڵاتانی ئیسلامیش هەروایە كەسێك دەچێتە مزگەوت، یان شوێنێكی پیرۆز پیڵاوەكەی دادەكەنێ. كەچی سەیرە دوای ئەوەی زیارەتكەران دەهاتنە دەر دەیاندیت پێڵاوەكانیان نەماوە و دزراوە، دوای ئەوەی دزەكە ئاشكرا دەبێ، دەزانن ئەو دزە فرۆشگایەكی پێڵاو فرۆشتنی هەیە، لە ماوەی (4) ساڵی دزی كردن نزیكەی (1200) جووت پێڵاوی لە شوێنە گشتییەكان دزیوە، ئێستاش داوا لە خەڵك دەكەن ئەوانەی پێڵاویان دزراوە بێنە ئەو فرۆشگایە بۆ ناسینەوەی پێڵاوەكانیان بۆ ئەوەی بیبەنەوە!
Top