نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و واشنتۆن هێرشه‌ تیرۆرستیییه‌كانى تونس؛ كوه‌یت و فه‌ڕه‌نسا ئیدانه‌ ده‌كه‌ن

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و واشنتۆن هێرشه‌ تیرۆرستیییه‌كانى تونس؛ كوه‌یت و فه‌ڕه‌نسا ئیدانه‌ ده‌كه‌ن
دوێنێ هه‌ینى چه‌ند هێرشێكى تیرۆریستى له‌ تونس و كوێت و فه‌ره‌نسا ئه‌نجامدران؛ كه‌ له‌ ئاكامدا ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون. و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى جیهانى لێكه‌وته‌وه‌ . بان كێ مۆن سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ؛ ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپا و هه‌ندێك له‌ وڵاتانى جیهان؛ ئه‌و هێرشانه‌یان ئیدانه‌ كرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ بان كى مۆن رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌ستیان له‌ناو ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌دا هه‌بووه‌؛ پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دا بكرێت.

هاوكات جۆش ئێرنێست گووته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌مه‌ریكا هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا؛ كوه‌یت و تونسی ئیدانه‌ كردوه‌.

له‌ لایه‌كى تر جۆن كێربى گووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: كه‌ تاكو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستمان نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت ئه‌و هێرشانه‌ په‌یوه‌ندییان له‌ گه‌ڵ یه‌كدى هه‌بێت.
Top