له‌ چین له‌ ئاكامى پاڵپه‌ستۆ 77 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون

له‌ چین له‌ ئاكامى پاڵپه‌ستۆ 77 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون
له‌ ئاكامى پاڵپه‌ستۆیى قه‌ره‌باڵغى له‌ شارى شنگهاى له‌ وڵاتى چین 77 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداو برینداربوون.

به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى ده‌نگوباسى شنخواى فه‌رمى چیین، له‌ میانى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ له‌ شارى شنگهاى له‌و وڵاته‌ له‌ كاتى قه‌ره‌باڵغێكى گه‌وره‌دا پاڵپه‌ستۆیه‌ك دروستبوو كه‌ بووه‌ هۆى گیان له‌ده‌ستدانى 35 كه‌س و برینداربوونى 42ى دیكه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاژانسه‌كه‌، رووداوه‌كه‌ش له‌ گوڕه‌پانى چیین بى له‌ ناوچه‌ى بووند له‌ شارى شنگهاى روویداوه‌.

هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانى حكوومه‌تى چیینیش بۆ زانینى و ئاشكراكردنى هۆكارى رووداوه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى و به‌په‌له‌ سازكرا.
Top