نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستمان بە 8 ملیار دۆلارە

 نەتەوە یەکگرتووەکان: پێویستمان بە 8 ملیار دۆلارە
کۆمسیۆنی باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، بۆ فریاکەوتن و کۆمەککردنی نزیکەی 18 ملیۆن هاووڵاتی سووریا لە ساڵی 2015 پێویستسان بە زۆرتر لە 8 ملیار دۆلارە.

ئەنتۆنیۆ گۆتیریس، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، رایگەیاند:" پەنابەرانی سووریا خەرجیان نەماوە و ئەو وڵاتانەی ئەو پەنابەرانە تێیدا دەژین ناتوانن کۆمەکی پەنابەران بکەن، کۆمیسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانیش پێویستی بە 8 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە بۆ کۆمەککردنی نزیکەی 18 ملیۆن هاووڵاتی سووریا".

هاوکات رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی منداڵ (یونیسێف) رایگەیاند:" بۆ کۆمەککردن و فریاکەوتنی ملیۆنەها منداڵی سووریا کە لە ژێر کاریگەری جەنگن لەو وڵاتە، پێویستمان بە زۆرتر لە 9 ملیار دۆلارە".

ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی چوار ساڵە شەڕی حكومەت و ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سووریا بەردەوامە و بە ملیۆنەها هاووڵاتی کورد و عەرەبی سووریا ئاوارەی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تورکیا و ئوردن و لوبنان بوونە.












رووداو
Top