تاران رووداوه‌كه‌ى شارى سیدنى ئیدانه‌كرد

تاران رووداوه‌كه‌ى شارى سیدنى ئیدانه‌كرد
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مه‌رزیه‌ ئه‌فخه‌م رایگه‌یاند، هه‌وڵدان بۆ كاری نامرۆڤانه‌، ترساندن و دڕنده‌یی به‌ هه‌ر شێوازێك بێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئیسلامه‌وه‌ نییه‌. ئه‌فخه‌م له‌ به‌یاننامه‌ییه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ بارمته‌گرتن جێی له‌ ئیسلامدا نییه‌ و گوتی: هه‌وڵدان بۆ كاری نامرۆڤانه‌، ترساندن و دڕنده‌یی به‌ هه‌ر شێوازێك بێت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ئیسلامه‌وه‌ نییه‌.

ئه‌و كوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ ناوی حكوومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ی رووداوه‌كه‌ى دوێنێ شارى سدنى كرد. رۆژی رابردوو له‌ شاری سیدنی ئوسترالیا، چه‌كدارێك به‌ هێرش كردن بۆ سه‌ر قاوه‌خانه‌یه‌كی بیست كه‌سی به‌ بارمته‌ گرت و دواتر پۆلیس ئه‌و وڵاته‌ توانیان بارمته‌كان له‌ ده‌ست چه‌كداره‌كه‌ ئازاد بكه‌ن و كه‌ چه‌كداره‌كه‌ش ده‌ركه‌وتو به‌ڕگه‌ز ئێرانییه‌.
Top