فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 27 هێرشی ئاسمانیان كرده‌ سه‌ر داعش له‌ عێراق و سوریا

فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان 27 هێرشی ئاسمانیان كرده‌ سه‌ر داعش له‌ عێراق و سوریا
به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسان له‌ سوپای ئه‌مه‌ریكا ، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمان له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا بیست و حه‌وت هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌ عێراق و سوریا ئه‌نجامداوه‌ .

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان ، زۆربه‌ی مۆڵگه‌ و باڵه‌خانه‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش دووچاری هێرشی فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بوون ، حه‌وت له‌و هێرشانه‌ش له‌ نزیك شاری كۆبانی و حه‌له‌ب و سنووری نێوان عێراق و سوریا بووه‌ . نزیكه‌ی بیست هێرشیش له‌ عێراق بۆ سه‌ر شاره‌كانی رومادی و روتبه‌ و موسڵ و قائیم و سامه‌را و راوه‌ ئه‌نجامدراون
Top