به‌ لێشاوێكی بێ وێنه‌ ئێرانیه‌كان بۆ به‌شداری له‌ چله‌ی ئیمام حوسێن دێن بۆ عێراق

به‌ لێشاوێكی بێ وێنه‌ ئێرانیه‌كان بۆ به‌شداری له‌ چله‌ی ئیمام حوسێن دێن بۆ عێراق
هه‌زاره‌ها كه‌س به‌په‌رۆشه‌وه‌ له‌ خاڵه‌ سنووریه‌كانه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ چله‌ی ئیمامی حوسێنی كوڕی عه‌لی خوای گه‌وره‌ لێی رازی بێت به‌ره‌و عێراق و پارێزگای كه‌ربه‌لا دێن ئه‌مه‌ش له‌م وه‌رزه‌ی چله‌دا كه‌تاكو رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌خایه‌نێت،ئه‌مه‌و هه‌ندێ له‌و كه‌سانه‌ به‌ لافیته‌ی جۆراو جۆره‌وه‌ دێن كه‌ یه‌كێ له‌وانه‌ لافیته‌كه‌ی نووسراوه‌(پێكه‌وه‌ تیرۆر له‌ناوده‌به‌ین)، حوسێن ره‌حیمی پارێزگای كرمان گوتی: هاتووین به‌ داخوازی مورشیدی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران(ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی) بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری چله‌ی ئیمام حوسێن بكه‌ین و بۆ جێهانی بسه‌لمێنین كه‌ ئێمه‌ دژی تیرۆر و تیرۆریستانین،هه‌روه‌ها مورشیدی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران فه‌رمانی داوه‌ به‌ ئاسانكاری كردن بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا ئه‌كه‌ن.
Top