حكوومه‌تی نوێى به‌حره‌ین پێكهێنرا
دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت، حامد بن عیسا ئه‌لخه‌لیفه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا به وه‌زیره‌كانی رایگه‌یاندووه: ئێوه له ماوه‌ی چواره‌مین ساڵی ئه‌نجوومه‌نی یاساداناندا كار ده‌كه‌ن بۆ ژیانێكی شكۆمه‌ندانه و ئارام بۆ خه‌ڵك.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له راستییهكانهوه نزیك بنه‌وه، پێشنیارتان بۆ ده‌كه‌م كاره‌كانتان له گۆڕه‌پانه‌كاندا بكه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه خه‌لیفه به فه‌رمانێكی شاهانه چل بریكاری له ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری دامه‌زراندووه. به‌حره‌ین، خاوه‌نی دوو ئه‌نجوومه‌نی جیاوازه، له كاتێكدا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی له لایه‌ن شای ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیش كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوورداره، به هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێن.