محه‌مه‌د مورسی و 35 سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی ئیخوان موسلیمین دادگایی ده‌كرێن

محه‌مه‌د مورسی و 35 سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی ئیخوان موسلیمین دادگایی ده‌كرێن
دادگای تاوانه‌كان له‌ قاهیره‌ دوای دانیشتنی دوێنێ بۆ دادگایی كردنی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌ سه‌ركار لادراوی میسر و 35 له‌ سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی رێكخراوی ئیخوان موسلمین ، ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی دیكه‌ بۆ دادگایی كردنه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت به‌وه‌ی مورسی و ئه‌م سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانه‌ی ئیخوان به‌ چه‌ندین تۆمه‌تی جیاجیا تێوه‌گڵاون له‌وانه‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ رێكخراوو لایه‌نی بیانی و ئاشكراكردنی نهێنی ئه‌منی و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌ گه‌ڵ رێكخراوه‌ جیهادییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی .

به‌پێی ماڵپه‌ری ئازادی و دادپه‌روه‌ری سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین ، مورسی داوای كردووه‌ كه‌ دادگایی كردنه‌كه‌ راسته‌خۆ بگوازرێته‌وه‌ ، به‌ڵام دادوه‌ری دانیشتنه‌كه‌ ئه‌م داوایه‌ی مورسی ره‌ت كردۆته‌وه‌ .
Top