داودئۆغڵو ئافرەتێكی كورد دەكاتە راوێژكاری خۆی
بەپێی ئەو فەرمانەی لە رۆژنامەی فەرمیی توركیا بڵاوكراوەتەوە ، سەرۆك وەزیرانی توركیا دوو ئافرەتی وەك راوێژكاری خۆی دیاریكرد ، كە یەكێكیان زەرین سەعید ئەلچییە .
زەرین ئەلچی جۆشكون ، كچی سەعید ئەلچییە ، كە لەسەردەمی حكومەتی بولەند ئەجەویددا وەزیربوو ، ئەو یەكەمین وەزیربوو كە ئەوكات گوتی " كورد لە توركیا هەن و، منیش كوردم ".
لەساڵانی دواییدا پارتێكی كوردی دامەزراند بەناوی KADEP ، دواتر بە هاوپەیمانیكردن لەگەڵ DTP بووە ئەندامی پەرلەمان و لە 25/12/2012 كۆچی دواییكرد . دوایی ئەوە لەساڵی رابردوودا لەلایەن ئەردۆغانەوە فڕۆكەخانەی جزیرێ بەناوی ئەوەوە ناونرا.
زەرین ئەلچی جۆشكون هاوسەری رۆژنامەڤان ئۆرهان جۆشكونە. هەروەها زەرین ئەلچی ، بەرپرسی بەشی ئابووری تەلەڤزیۆنێكی توركی بوو.
رووداو