كۆریای باكوور سزایه‌كی زۆر قورس بۆ "سێڵفی" دهردەكات
ئاژانسی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌پۆله رادیۆییه‌كانی كۆریای باشور، به‌كارهێنانی شێوه ئامێرێكی قه‌ده‌غه‌كرد كه وه‌ك دار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مۆبایل بۆ گرتنی وێنه‌ی سێڵفی به‌كارده‌هێنرێت.
داره‌كه شه‌پۆلی بلوتوس به‌كارده‌هێنێت بۆ گرتنی وێنه‌ی سێڵفی و ده‌سه‌ڵاتدارانیش سزای هه‌ركه‌سێك ده‌ده‌ن كه ئه‌و داره بفرۆشێت یان به‌كاری بهێنێت كه له‌لایه‌ن ئاژانسی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌پۆله رادیۆییه‌كانی كۆریای باشور تۆمار نه‌كراوه.
سزاكه به‌جۆرێك قورس داڕێژراوه و بڕی 27 هه‌زار دۆلار یان سێ ساڵ زیندانیكردنی بۆ سه‌رپێچیكاران دیاریكردووه.
ئاژانسه‌كه پێی وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و داره شه‌پۆلی بلوتوس به‌كارده‌هێنێت، كه‌واته ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی، بۆیه ده‌بێت مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی هه‌بێت و پێش ئه‌وه تۆمار كرابێت.