ئەمریكا: هیوادارین تاوەكو كۆتایی مانگی مارس لەگەڵ ئێران بگەینە پلانی گشتگیر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هەروەها رایگەیاندووە، جۆن كیری وەزیری دەرەوە دوای گەڕانەوەی لە دانوستاندنە ئەتۆمییەكانی ڤییەننا، بەردەوام لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا لە پەیوەندیدایە.
جین ساكی روونیشیكردووەتەوە، كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەیەوێت هەروەك چۆن داوا لە ئێران دەكەن لە چوارچێوەی هەوڵی هاوبەشدا پابەندی بەڵێنەكان بێت ، ئەمریكایش بە هەمانشێوە پابەند بێت، ئەوەیش بەو واتایەی كە نابێ گەمارۆی نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنرێ.
جەختی لەوەشكردەوە كە ئەمریكا بە پێویستی زانیوە دانوستاندنەكان نوێبكرێنەوە.
رووداو