چه‌ند كه‌سێكى توندڕه‌و ئاگریان له قوتابخانه‌یه‌ك له قودس به‌ردا
له‌و باره‌وه میكى ڕۆزنفیڵد گووته‌بێژى پۆلیى ئیسرائیلى له باره‌ى ئاگرتێبه‌ردانى قوتابخانه هاوبه‌شه‌كه‌ى نێوان قوتابیانى فه‌له‌ستینى و ئیسڕائیلى گووتى: به پاڵنه‌رى نه‌ته‌وه‌یى ڕه‌نگه كه‌سانى سه‌ر لایه‌نى توندڕه‌و له ئیسرائیل هێرشیان كردبێته سه‌ر قوتابخانه‌كه.
هێرشبه‌رانى سه‌ر قوتابخانه‌كه چه‌ند دروشمى ڕه‌گه‌زپه‌رستیان له سه‌ر دیوارى قوتابخانه‌كه نووسى بوو. له قوتابخانه‌كه زیاتر له شه‌ش سه‌د قوتابى به هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و عیبرى ده‌خوێنن و قوتابخانه‌كه‌ش له لایه‌ن تۆڕێك به ناوى ده‌ست له ناوده‌ست به‌ڕێوه‌ده‌برێن و چوار قوتابخانه‌ى دیكه‌ى له‌م شێوه‌یه‌ك له ئیسرائیل هه‌ن.