پاپا فرانسیس هانى سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى ئیسلامى دا ئیدانه‌ى تیرۆر بكه‌ن

پاپا فرانسیس هانى سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى ئیسلامى دا ئیدانه‌ى تیرۆر بكه‌ن
پاپا فرانسیس پاپاى ڤاتیكان هانى گشت سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى ئیسلامى كرد به‌ شێوه‌ییه‌كى روون و ئاشكرا ئیدانه‌ تیرۆر بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ شێوه‌ییه‌كى روون ده‌بێت له‌وه‌ى ئیسلام له‌ تیرۆر جیابكرێته‌وه‌ و یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت له‌شه‌رى دژى تیرۆر. له‌ كاتى گه‌یشتنه‌وه‌ى له‌ توركیا بۆ ڤاتیكان له‌ ناو فرۆكه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانییدا پاپا فرانسیس رایگه‌یاند، پێویسته‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى ئیسلامى له‌ جیهان به‌ روونى كرده‌وه‌كانى تیرۆریستان ئیدانه‌ بكه‌ن به‌ تایبه‌تیش هێرش و په‌لاماره‌كانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق و شام ناسراو به‌ داعش، چونكه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ كاتى په‌یدابوونى كرده‌وه‌ییه‌كى زۆرى تیرۆریستیان دره‌هه‌ق به‌ مرۆڤاییه‌تى ئه‌نجامداوه‌.

پاپاى ڤاتیكان له‌ قسه‌كانییدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئیدانه‌كردنى تیرۆر له‌ لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى ئیسلامییه‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆى جیاكردنه‌وه‌ى ئیسلام له‌ تیرۆر و یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێت له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆر. پاپا فرانسیس به‌ توندیش ره‌خنه‌ى له‌و كه‌سانه‌ گرت كه‌ ده‌ڵێن موسڵمانان تیرۆریستن، وه‌ك خۆى گوتى: بۆ ئه‌وه‌ى موسڵمان له‌ تیرۆر جیابكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى ئیسلامى ئیدانه‌ى تیرۆر بكه‌ن له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهان.
Top