داعش بارمتەیەکی دیکەی ئەمریکی سەربڕی

 داعش بارمتەیەکی دیکەی ئەمریکی سەربڕی
گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی (ناسراو بە داعش) سێیەمین بارمتەی ئەمریکیی سەربڕی. پیتەر کاسیگ بۆ رێکخراوێکی فریاگوزاری کاریدەکرد و ساڵێک پێش ئێستا کەوتە دەست داعش.

ئەمڕۆ سەرلەبەیانی داعش ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە و تێیدا پیتەر کاسیگ بە سەربڕدراوی دەردەکەوێت. تیمی فاکت چێکینگی رووداو دوای بینینی ڤیدیۆکە و لێکۆڵینەوە لێی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو ڤیدیۆیە پڕ تووندوتیژیترین ڤیدیۆیە کە تاوەکو ئێستا داعش بڵاویکردبێتەوە.

لە رۆژانی رابردوودا دەنگۆی برینداربوونی سەربڕی ئەمریکییەکان، کە بە (جۆن) دەناسرێت و گومان دەکرێت راپەڕێکی خەڵکی بەریتانیا بێت، لە میدیاکاندا بڵاوبووەوە، بەڵام لەو ڤیدیۆیەدا کە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە جۆن سەرلەنوێ دەردەکەوێتەوە و سەری سێیەمین بارمتەی ئەمریکیی بە بڕدراوی لەبەردەم خۆیدا داناوە.

پێشتر داعش هەریەکە لە جەیمس فۆڵی و ستیڤ سۆلتۆڤ-ی ئەمریکیشی سەربڕی. هەروەها جۆن کامتڵ، کە ئەویش بارمتەیەکی ئەمریکییە و لەدەست داعشدایە، هەڕەشەی سەربڕینی لەسەرە.










رووداو
Top