بان كی مۆن هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی شەڕی سارد

 بان كی مۆن هۆشداری دەدات لە هەڵگیرسانی شەڕی سارد
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات لە هەڵگیرسانەوەی شەڕی سارد لە ئاکامی کێشەکانی ئۆکرانیا.

هەرچەند باسكردن لە قەیرانی ئۆكرانیا بەشێك نەبووە لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی گرووپی 20 ، بەڵام لە وتاری بەرپرسانی وڵاتاندا باسیكراوە و بان كی مۆن، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەكاتی قسەكانی لە دەستپێكی كۆبوونەوەكە، دۆخی ئێستای بە هاتنە ئارای جۆرێك لە شەڕی سارد لە جیهاندا چواند و گوتی : "راستگۆیانە هیوای ئەوە دەخوازم كە ئەم پرسە بە پێی پرۆتۆكۆڵی مینسك و رێككەوتنە ئەنجامدراوەكان ، لە لایەن رووسیا و یەكێتی ئەوروپا و ئەمریكاوە چارەسەر بكرێت".

هاوكات هێرمان ڤان رامپسی، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپا، گوتی: بەرزبوونەوەی ئاستی بەریەككەوتنە سەربازییەكان، ئاستی نیگەرانییەكانی بەرز كردووەتەوە.

یەكێتی ئەوروپا لەو بڕوایەدایە كە قەیرانەكە چارەسەری سیاسی چارەبكرێت و هەموو ئەو ئامرازە دپلۆماسییانە بە كاردێنن، كە لە بەردەستیانن، لەوانەش گەمارۆی ئابووری.








رووداو
Top