ئیمارات، لیستی‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی‌ راگه‌یاند

ئیمارات، لیستی‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی‌ راگه‌یاند
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ وڵاتی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی‌ یه‌كگرتوو، لیستی‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی‌ دیاریكرد، كه‌ چه‌ندین رێكخراوی‌ عیراقی‌ تێدایه‌.

ماڵپه‌ڕی‌ "ئه‌لبه‌یان"ی‌ ئیماراتی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی‌ یاسای‌ فیدراڵی‌ ژماره‌ 7ی‌ ساڵی‌ 2014 بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تاوانه‌ تیرۆریستییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن شێخ خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نهیان سه‌رۆكی‌ ئیماراته‌وه‌ ده‌ركراوه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی‌ یه‌كگرتوو، لیستی‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی‌ دیاریكرد.

ئه‌مه‌ش ناوی‌ ئه‌و رێكخراوانه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه‌ وه‌ك رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ‌ ده‌كرێت:
*گروپی‌ ئیخوان موسلمینی‌ ئیماراتی‌
* كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیسڵاح (ده‌عوه‌ی‌ ئیسڵاح)
*بزووتنه‌وه‌ی‌ فه‌تحی‌ ئیسلام-ی‌ لوبنانی‌
* رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئیتاڵیا
* خه‌لایای‌ جیهادی‌ ئیماراتی‌
* عوسبه‌ت ئه‌لئه‌نسار له‌ لوبنان
* رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ فنله‌ندا
* رێكخراوی‌ كه‌رامه‌
* رێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌ وڵاتانی‌ مه‌غریبی‌ ئیسلامی‌
* رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ سوید
* ئه‌حزابی‌ ئوممه‌ له‌ كه‌نداو
* كه‌تیبه‌ی‌ ئه‌نسارولشه‌ریعه‌ له‌ لیبیا
* رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ نه‌رویج
* رێكخراوی‌ قاعیده‌
* گروپی‌ ئه‌نسارولشه‌ریعه‌ له‌ تونس
* رێكخراوی‌ ئیغاسه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ له‌نده‌ن
* داعش
* بزووتنه‌وه‌ی‌ شه‌بابی‌ موجاهیدینی‌ سۆماڵی‌
* دامه‌زراوه‌ی‌ قورتوبه‌ له‌ به‌ریتانیا
* رێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌ نیوه‌دوورگه‌ی‌ عه‌ره‌ب
* گروپی‌ بۆكۆحه‌رام له‌ نه‌یجیریا
* ده‌سته‌ی‌ ئیغاسه‌ی‌ ئیسلامی‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ ئیخوان موسلمینی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
* ئه‌نسارولشه‌ریعه‌ له‌ یه‌مه‌ن
* كه‌تیبه‌ی‌ مورابیتون له‌ مالی‌
* بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانی‌ پاكستان
* رێكخراوی‌ ئیخوان موسلمین
* بزووتنه‌وه‌ی‌ ئه‌نسارولدین له‌ مالی‌
* كه‌تیبه‌ی‌ ئه‌بوزه‌ر ئه‌لغه‌فاری‌ له‌ سوریا
* گروپی‌ ئیسلامی‌ له‌ میسر
* تۆڕی‌ حه‌قانی‌ پاكستانی‌
* لیوای‌ ته‌وحید له‌ سوریا
* گروپی‌ ئه‌نسارولبه‌یت ئه‌لمه‌قدسی‌ میسری‌
* گروپی‌ له‌شكر تیبه‌ی‌ پاكستانی‌
* كه‌تیبه‌ی‌ ته‌وحید و ئیمان له‌ سوریا
* گروپی‌ ئه‌جناد میسر
* بزووتنه‌وه‌ی‌ توركستانی‌ خۆرهه‌ڵات له‌ پاكستان
* كه‌تیبه‌ی‌ خه‌زرا له‌ سوریا
* ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ موجاهیدین
* ئه‌كناف به‌یت ئه‌لمه‌قدس
* سوپای‌ موحه‌مه‌د له‌ پاكستان
* سریه‌ی‌ ئه‌بوبه‌كری‌ سدیق له‌ سوریا
* بزووتنه‌وه‌ی‌ حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن
* سوپای‌ موحه‌مه‌د له‌ پاكستان و هند
* سریه‌ی‌ ته‌ڵحه‌ بن عوبه‌یدوڵا له‌ سوریا
* حزبوڵای‌ سعودی‌ له‌ حیجاز
* موجاهیدینی‌ هندی‌ له‌ هند/ كشمیر
* سریه‌ی‌ ئه‌لسارم ئه‌لبه‌تار له‌ سوریا
* حزبوڵا له‌ وڵاتانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ كه‌نداو
* ئیماره‌تی‌ قه‌وقازی‌ ئیسلامی‌ "جیهادییه‌ چیچانییه‌كان"
* كه‌تیبه‌ی‌ عه‌بدوڵا بن موباره‌ك له‌ سوریا
* رێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌ ئێران
*بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ ئۆزبه‌كی‌
* كه‌تیبه‌ی‌ قه‌وافیل ئه‌لشوهه‌دا له‌ سوریا
* رێكخراوی‌ به‌در له‌ عیراق
* گروپی‌ ئه‌بوسه‌یافی‌ فلیپینی‌
* كه‌تیبه‌ی‌ ئه‌بوعومه‌ر له‌ سوریا
* عسائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق له‌ عیراق
* ئه‌نجومه‌نی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئه‌مریكی‌ ئیسلامی‌ (كیر)
* كه‌تیبه‌ی‌ ئه‌حرار شممه‌ر له‌ سوریا
* كه‌تائیبی‌ حزبوڵا له‌ عیراق
* رێكخراوی‌ كانفاس له‌ به‌لگراد، سربیا
* كه‌تیبه‌ی‌ ساریه‌ ئه‌لجه‌به‌ل له‌ سوریا
* لیوا ئه‌بوفه‌زڵ‌ ئه‌لعه‌باس له‌ سوریا
* كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئیسلامی‌ ئه‌مریكیی‌ (ماس)
* كه‌تیبه‌ی‌ شه‌هبا له‌ سوریا
* كه‌تیبه‌كانی‌ لیوا ئه‌لیه‌وم ئه‌لمه‌وعود له‌ عیراق
* یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئیسلامی‌
* كه‌تیبه‌ی‌ قه‌عقاع له‌ سوریا
* لیوای‌ عومه‌ر بن یاسر له‌ سوریا
* یه‌كێتی‌ رێكخراوی‌ ئیسلامییه‌كان له‌ ئه‌وروپا
* كه‌تیبه‌ی‌ سوفیان ئه‌لسه‌وری‌ له‌ سوریا
* گروپی‌ ئه‌نسارولئیسلام له‌ عیراق
* یه‌كێتی‌ رێكخراوه‌ ئیسلامییه‌كان له‌ فه‌ره‌نسا
* كه‌تیبه‌ی‌ عیباد ئه‌لڕه‌حمان له‌ سوریا
* جه‌بهه‌تولنوسره‌ له‌ سوریا
* رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ به‌ریتانیا
* كه‌تیبه‌ی‌ عومه‌ر بن ئه‌لخه‌تاب له‌ سوریا
* بزووتنه‌وه‌ی‌ ئه‌حرار ئه‌لشام له‌ سوریا
* گردبوونه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌ڵمانیا
* كه‌تیبه‌ی‌ شه‌یما له‌ سوریا
* جه‌یش ئه‌لئیسلام له‌ فه‌له‌ستین
* رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ دانیمارك
* كه‌تیبه‌ی‌ ئه‌لحه‌ق له‌ سوریا
* كه‌تیبه‌كانی‌ عه‌بدوڵا عه‌زام
* رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ به‌لجیكا (رابیته‌ی‌ موسوڵمانانی‌ به‌لجیكا)








خه‌ندان
Top