ئەمریكا و توركیا مەشق بە 2 هەزار چەكدارای ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەكەن

 ئەمریكا و توركیا مەشق بە 2 هەزار چەكدارای ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەكەن
ئەمریكا و توركیا لە هەنگاوەكانی كۆتایین بۆ رێككەوتن لەسەر مەشقپێكردنی دوو هەزار چەكداری ئۆپۆزیسیۆنی میانڕەوی سووریا، بە تایبەتیش سوپای ئازادی سووریا. بڕیارە ئەو راهێنان و مەشقپێكردنە لە كۆتایی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ دەستپێبكات.

بنكەی مەشق و راهێنانەكە 150 كیلۆمەترە لە بنكەی مەشق و راهێنانی دەرك كێرشەهر لە ئەنقەرەی پایتەخت، ئەفسەرانی ئەمریكی و توركی سەرپەرشتی راهێنان بەو چەكدارانەی ئۆپۆیسیۆن دەكەن، هەرچی پەیوەستە بە دابینكردنی چەك و تێچووی ئەو مەشقانە بە تەواوی لەلایەن ئەمریكاوە دابیندەكرێت.







رووداو
Top