له هێرشێكى فرۆكه‌كانى رژێمى سوریا به به‌رمیلى بۆمبرێژكراو 6 كه‌س كوژران
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رمیله بۆمبرێژكراوه‌كه له‌نزیك وێستگه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی كه‌وتۆته خواره‌وه و گڕى گرتووه؛ بۆیه ژماره‌ى قوربانیان وا زۆر بووه. هه‌ر دوای هێرشه ئاسمانییه‌كه یه‌كه‌كانی سه‌ربازى رژێمى سوریا به هاوه‌ن هێرشیان كردۆته سه‌ر جێگاى ته‌قینه‌وه‌كه بۆئه‌وه‌ی تیمه‌كانى به‌رگری شارستانی و ته‌ندروستی نه‌توانن به‌هاناى قوربانیانه‌وه بێن.
له ماوه‌ی رابردوودا ناوچه‌ی راستان كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرش و بۆردومانه‌كانی رژێمی سوریا و هه‌فته‌ی رابردووش له ئاكامی هێرشێكدا شازده كه‌س كوژران و ده‌ى دیكه‌ش برینداربوون.