ئۆباما بەشداریی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا دەکات
باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەیشتە میانمار بۆ بەشداریكردن لە 25ــەمین كۆبوونەوەی وڵاتانی ئاسیا و یەكێتی ئەوروپا.
باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە میانی كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ بەرپرسانی بەشداریدا، وتاری خۆی پێشكەشكرد و رایگەیاند، كە هۆكاری بەشداریكردنی ئەمریكا لەم كۆبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی بەشدار و هیوای خواست هەوڵەكان بۆ ئەوەی پێكەوە باشتركاركردن تەنها لە میانی كۆبوونەوەكان باسی لێ نەكرێت، بەڵكو جێبەجێش بكرێن.
بڕیارە لەم كۆبوونەوەیەدا جەخت بخرێتە سەر كێشە جیهانییەكان بەگشتی و كێشە هەرێمییەكان بەتایبەتی و زۆر بوونی هەڕەشەكانی چەكدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كوشندەی ئیبۆلا، ئەم دوو بابەتە دەبنە ئەجێندای سەرەكی كۆبوونەوەكەیان.
رووداو