ئۆباما و پوتین لە چین كۆبوونەوە

 ئۆباما و پوتین لە چین كۆبوونەوە
باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیای فیدڕاڵ لە پەكین كۆبوونەوە و باسكردن لەسەر ئۆكراینا، سووریا، ئێران و پەیوەندییە دوولایەنەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بوونە ئەجێندای سەرەكی ئەو كۆبوونەوەیە.

ئەمڕۆ 11ی نۆڤەمبەر باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیای فیدڕاڵ لە كۆبوونەوەكانی لوتكەی رێكخراوی هاریكاری و ئابووری وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن (ئەپیك) لە پەكین چاویان بەیەك كەوت و باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد، هەروەها باسكردن لە رەوشی ئۆكراینا، سووریا و ئێران بووە بەشێكی سەرەكی لە چاوپێكەوتنەكەی نێوان ئەو دوو سەرۆكە و باسیان لەوە كرد، كە پێكەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی جیهان هەوڵدەدەن.

چاوپێكەتنی نێوان باراك ئۆباما و پوتین چاوپێكەوتنێكی كورت بوو، بەڵام توانییان لەو ماوە كەمەدا تاوتوێی بەشێكی زۆر لە كێشەكانی جیهان بەگشتی و پەیوەندی دوو لایەنەی نێوانیان بكەن.







رووداو
Top