دوای هه‌ولێكی دبلۆماسی كۆریای باكوور دوو هاوولاتی ئه‌مه‌ریكی ئازادكرد
جایمس كلابه‌ر به‌رێوه‌به‌ری هه‌والگری نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته بیونگ یانگ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه وه‌ربگرێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ریكا بگه‌رێته‌وه . باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رایگه‌یاند كه هه‌ست به خۆشییه‌كی زۆر ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ی كۆریای باكوور به گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م دوو هاوولاتییه ئه‌مه‌ریكییه بۆ نێو خانه‌واده‌كانیان .
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی بیونگ یانگ ده‌ربری . ساڵی رابردوو میله‌ر ته‌مه‌ن بیت و چوار ساڵ به تۆمه‌تی كرده‌وه‌ی دوژمنكارانه حوكمی به‌ندكردنی شه‌ش ساڵی به سه‌ر سه‌پێندرا . هه‌روه‌ها بای ته‌مه‌ن چل و دوو ساڵ ساڵی دووهه‌زارو دوازده به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری له كاره‌كه‌ی و هه‌وڵدان بۆ دروست كردنی گروپێك بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا ، فه‌رمانی به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی پازده ساڵی به‌سه‌ر سه‌پێندرا .