ئەمریكا..بۆ یەكەمجار ئافرەتێكی رەشپێست دەبێتە وەزیری داد

 ئەمریكا..بۆ یەكەمجار ئافرەتێكی رەشپێست دەبێتە وەزیری داد
باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لۆریتا لینچن داواكاری گشتی لە نیویۆرك دەستنیشانكرد بۆ پۆستی وەزیری داد، ئەمەش بۆ یەكەمجارە لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئافرەتێكی رەشپێست بۆ ئەو پۆستە دیاریبكرێت.

ئۆباما لە كۆشكی سپی ئەو بڕیارەی راگەیاند بە ئامادەبوونی هەریەكە لە لۆریتا لینچن و ئەریك هۆڵدەری دەستلەكاركێشاوەی ئەو پۆستە، كە لە ساڵی 2008 ەوە ئۆباما وەك وەزیری داد دایمەزراندووە و بووبوو بە یەكەم كەسی رەشپێست كە ئەو پۆستە وەربگرێت بەهەمان شێوەی لۆریتا.

لینچنی تەمەن 55 ساڵ كە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكراوە پێویستی بە رەزامەندی ئەنجوومەنی پیرانە بۆ ئەوەی دەستبەكاربێت لە پۆستە نوێیەكەی .

كۆشكی سپی لۆریتا لینچینی بە كەسێكی بەهێز و سەركەوتوو و بێلایەن وەسفكردووە.

لۆریتا ئەلیزابێس لینچن لە ساڵی 1959 لە گرینسبۆرۆ لە ویلایەتی كارۆلینای باكوور لە دایك بووە. لە ساڵی 2010 لۆریتا پۆستی داواكراوی گشتی فیدراڵی لە بەشی رۆژهەڵاتی نیویۆركی پێ سپێردراوە .







رووداو
Top