ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى: ئێران له‌ دوو هه‌نگاوى كۆتایى كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كات

ئاژانسى وزه‌ى ئه‌تۆمى: ئێران له‌ دوو هه‌نگاوى كۆتایى كه‌مته‌رخه‌مى ده‌كات
ئاژانسى نێوده‌وله‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى له‌ دوایین راپۆرتى خۆیدا، سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران، رایگه‌یاند كه‌ تاران له‌ ره‌واندنه‌وه‌ى گومانه‌كان كه‌مته‌رخه‌مى ده‌نوێنێت.

هه‌روه‌ها ئاژانس له‌ رایۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ وا بریاربوو كه‌ دوومانگ پێشتر له‌باره‌ى چالاكییه‌ گومانلێكراوه‌كانى و، ئه‌و لێكۆلینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌كانى، زانیارى پێویست پێشكه‌ش به‌ پشكنه‌رانى ئاژانسه‌ نێوده‌وله‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى بكات، چونكه‌ ئاژانس گومانى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ بۆ مه‌به‌ستى دروستكردنى بۆمبى ئه‌تۆمى به‌كار هاتبێت.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌ى ئاژانس جه‌ختیش له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێران له‌ دوو هه‌نگاوى كۆتایى بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنى كۆتایى كه‌مته‌رخه‌مى نواندووه‌. جێى باسه‌ راپۆرتى ئاژانس له‌ كاتێكدا بلاو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ له‌ سێ هه‌فته‌ى ئایینده‌دا كۆتایى به‌و واده‌یه‌ دێت كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنى كۆتایى نێوان هه‌ر دوولا دیارى كراوه‌.
Top