ئەمریکا مەشقی بەرەنگاربوونەوەی بۆمب بە عێراقییەکان دەکات
رێكخراوی بەرەنگاربوونەوەی بۆمبی چێندراوی سەربە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لەلایەن وەزارەتەکەیەوە راسپێردراوە بۆ مەشقپێكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوە و لەنێو بردنی بۆمبە چێندراوەکان.
جەنەرال جۆن جۆنسۆن، بەڕێوەبەری رێكخراوی بەرەنگاربوونەوەی بۆمب گوتی: " هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی عێراق دەكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی بۆمبی چێندراو، هەروەك پێشتر لە ئەفغانستان كردوومانە".
جۆنسۆن گوتیشی: "دەبێ سەرەتا ژمارەیەك هەڵسەنگاندن بۆ زانینی كارامەییان و ئەو پێداویستییانەی لەبەردەستی رێكخراوی داعشدایە بۆ دروستكردنی ئەم بۆمبانە بكەین، بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بتوانن بە ئاسانی بەرەنگاری بۆمبی چێندراو ببنەوەو پوچەڵی بكەنەوە".
بە هۆی زۆر بەكارهێنانی بۆمبی چێندراو لەلایەن رێكخراوی داعش دژی عێراقییەكان، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو تاوەكو ئێستا زیاتر لە 800 عێراقی كوژراون و نزیكەی 1300ـی دیكەش برینداربوون.
رووداو