جۆرج بوش: سەدام باوەڕی نەكردبوو هێرشی دەكەمە سەر

 جۆرج بوش: سەدام باوەڕی نەكردبوو هێرشی دەكەمە سەر
سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ كەناڵێكی وڵاتەكەی رایگەیاند، کە سەدام حوسێن، سەرۆکی رژێمی عێراق لە 1979 تاوەکو 2003، باوەڕی نەكردووە جدی بم لە هێرشكردنە سەری لە 2003.

جۆرج دەبلیو بوش، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێس باسی شەڕی عێراق دەكات و رایگەیاند، کە لەو شەڕە و داگیرکردنی عێراق پەشیمان نییە.

جۆرج بوش ئاماژە بەوە دەکات، کە سەری سووڕماوە لەوەی سەدام عێراقی بەجێنەهێشت، "كاتێك بڕیاری جەنگم لە دژی دا".

هەروەها سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەگێڕێتەوە، كە سەدام بەو سەربازە ئەمریكییەی دەستگیری کرد، گوتووە، كە ئەو لەو باوەڕەدا نەبووە، كە بوش جەنگ لە دژی هەڵبگیرسێنێ.

جۆرج بوش "هیچ پەشیمان نییە" لە بڕیاری جەنگ دژی رژێمی ئەوکاتی عێراق و دەڵێت، "بڕیارێكی دروستبوو، تەنیا پەشیمانیم لەوەدایە، كە هەندێك گرووپی تووندوتیژ دروستبوونەوە، كە پێویستە لە ناو ببرێن".










رووداو
Top