داوادەکرێت رێکخراوی ئەنساروشەریعەی لیبیا بخرێتە لیستی تیرۆرەوە

 داوادەکرێت رێکخراوی ئەنساروشەریعەی لیبیا بخرێتە لیستی تیرۆرەوە
حکومەتی ئەمریکا رێکخراوی ئەنساروشەریعەی لیبیای خستە لیستی رەشی تیرۆرەوە، بەهۆی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە بەنغازی، کە بووە هۆی کوژرانی باڵیۆزی ئەمریکا لە لیبیا.

فەڕەنسا و بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێشنیازیان بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، بۆ ئەوەی کۆمەڵەی ئەنساروشەریعە لە لیبیا بخرێتە لیستی رەشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی پەیوەندییان بە رێکخراوی قاعیدەوە.

ئەو سزایانەی بەسەر ئەو رێکخراوەدا دەسەپێندرێت، بریتییە لە بلۆککردنی سەروەت و سامان و حیساباتی بانکی ئەندامانی ئەو رێکخراوە و رێگاش لە هاتووچۆکردنیان بگیرێت لە نێوان وڵاتاندا. لە کاتێکدا ئەنجوومەنی ئاسایش رەزامەند دەبێت لەسەر خستنە لیستی رەشی تیرۆری ئەو رێکخراوە.

دیبلۆماسییەکانیش دەڵێن رێکخراوی ئەنساروشەریعە دەخرێتە لیستی رەشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 17 ی نۆڤێمبەری داهاتوو ئەگەر ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش رەزامەندییان نیشاندا.

لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە مانگی ئەیلوولی رابردوو داوایکردبوو، سزای تووند بەسەر ئەو رێکخراوە تووندڕەوەدا بسەپێندرێت لە چوارچێوەی هەوڵی رێگریکردن لە تووندوتیژی زیاتر لە لیبیا.





رووداو
Top