کۆمارییەکان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پیرانیان گرتە دەست
لە ساڵی ٢٠٠٦ وە ئەوە بۆ یەکەم جارە کۆماریخوازەکان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران دەگرنە دەست.
کۆماریخوازەکان توانیان لە ویلایەتەکانی ئارکانزاس، کلۆڕادۆ، ئایوا، مۆنتانا، کارۆلینای باکوور، داکوتای باشوور و ڤێرجینیای ڕۆژئاوا بە سەر دیموکراتەکان دا سەرکەون.
لەمەودوا میچ مەک دانێل، سیناتۆری کۆماریخوازەکان بە جێی هەری ڕێد لە دیموکراتەکان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی پیران دەگرێتە دەست.
مەک دانێل توانی بە سەر ڕکابەرەکەی دا سەرکەوێت و دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنەکەیان گووتی: "خەڵک چیدیکە متمانەیان بەو حکومەتە نەماوە."