سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا: پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یكرد كه سوپای عیراق پێی نه‌كرا
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا كه‌نه‌دییه‌كه‌ی له ئۆتاوا، فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان تۆماركردووه له‌به‌رامبه‌ر داعش به‌م دواییانه"، وتیشی: پێشمه‌رگه ده‌ستیكردووه به بۆردومانكردنی موڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له كۆبانێ.
له‌باره‌ی بۆردومانی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان، بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، هۆلاند ئاشكرایكرد، "بۆردومانه‌كان به‌س نین بۆ له‌ناوبردنی داعش، به‌ڵكو پێویسته له‌رووی وشكانیی جوڵه‌ی سه‌ربازیی هه‌بێت"، ده‌شڵێت: ئه‌ركی هه‌ڵمه‌تی زه‌مینی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له عیراق سپێردراوه به سوپای عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام سوپا پێویسته هه‌وڵی زیاتر بخاته‌گه‌ڕ تا بیسه‌لمێنێت له‌توانایدایه به‌گژ چه‌كدارانی داعش دا ده‌چێته‌وه.
به‌وته‌ی هۆلاند، "ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه ئه‌نجامی ده‌دات، هێشتا هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ئه‌نجامیان نه‌داوه"، ده‌شڵێت: پێشتر داوامان له حكومه‌تی عیراق كرد زۆرترین لایه‌ن له سوپای وڵاته‌كه‌دا به‌شدار پێبكات تا له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه رێز له‌و سوپایه بگیرێت و ببێته نوێنه‌ر و جێی متمانه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه هاوبه‌شه‌كه‌دا، ستیڤن هاربه‌ر، سه‌رۆكی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موان كاریگه‌ریی هه‌ڵمه‌ته ئاسمانیه‌كان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ده‌بینن، به‌ڵام پێویسته ئه‌و رێكخراوه له زه‌مینه‌وه هێرش بكرێته‌سه‌ر داعش".
ده‌شڵێت: هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كان به‌شێكن له‌پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعش و پێویستیشه له‌به‌رامبه‌ر جموجوڵه سه‌ربازییه‌كاندا هه‌وڵی سیاسی له‌به‌غدا ئه‌نجامی هه‌بێت و ئه‌و ناوچانه‌ی كه داعش داگیری كردوون به‌شدار پێبكرێن له‌پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا.
خه‌ندان- رۆیته‌رز