سوپاى لیبیا داوای چۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی به‌نغازی له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی كرد

سوپاى لیبیا داوای چۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كی به‌نغازی له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی كرد
له‌ شاری كه‌كله‌ی باشووری رۆژئاوای ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا ، رووبه‌رووبوونه‌وه‌و شه‌رو پێكدادان له‌ نێوان سوپای لیبیا و چه‌كداران كه‌ سه‌ر به‌ گروپی فه‌جر لیبیان روویدا و هێزه‌كانی سوپای لیبیاش دانیشتوانی ناوچه‌یه‌كی شاری به‌نغازی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن .

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ سوپا به‌ره‌و ناوه‌راستی شاری كه‌كله‌ پێشڕه‌وی كرد و رووبه‌رووی چه‌كداران بووه‌وه‌ .

ئه‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ی سوپا و چه‌كداران له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌ت زۆربه‌ی ناوچه‌كانی شاری به‌نغازی كۆنترۆڵ كردووه‌ و گروپه‌ چه‌كداره‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌ راو ناوه‌ .

ئه‌حمه‌د مسماری گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای لیبیا رایگه‌یاند كه‌ دانیشتوانی گه‌ره‌كی سابری كه‌ گرنگترین ناوچه‌ی بازرگانییه‌ له‌ به‌نغازی ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن . تا ئێستا له‌ شه‌رو پێكدادانه‌كانی به‌نغازی 230 كه‌س به‌لایه‌نی كه‌م كوژراون .
Top