كه‌نه‌دا یه‌كه‌م هێرشى ئاسمانى له دژى داعش له عێراق ئه‌نجام دا
له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان رابهراییهتى ده‌كات، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى كه‌نه‌دا یه‌كه‌م هێرشى ئاسمانیان دژى چه‌كدارانى داعش له عێراق ئه‌نجامدان. وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه‌نه‌دا له بهیاننامهییهكدا بڵاویكرده‌وه، فرۆكه جه‌نگییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى هێرشه ئاسمانییه‌كه‌یان بۆ سه‌ر چوارده‌وره‌ى شارى فه‌لوجه له پارێزگاى ئه‌نبار ئه‌نجامداون و كه تێدا چه‌ند شوێنێكى چه‌كدارانى داعش بۆردمانكران، به‌ڵام ئاماژه‌ى به زیانه گیانى و مادییه‌كان نه‌دا كه چه‌كداره‌كانى داعش كه‌وتووه.
وڵاتى كه‌نه‌دا یه‌كێك له وڵاتانهییه كه له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مه‌ریكا پێكیهێناوه به‌شدارى شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش له عێراق و سوریا ده‌كات.