ئیستەنبوڵ.. بەلەمێک بە 40 کەسی قاچاخەوە تێکشکا

 ئیستەنبوڵ.. بەلەمێک بە 40 کەسی قاچاخەوە تێکشکا
لە روومێلی فەنەر لە ئیستەنبوڵ، كە كەوتووەتە گەرووی بۆسفۆر و بە ئاراستەی دەریای رەش دەچێت، بەلەمێک، كە 40 سەرنشینی قاچاخی هەڵگرتبوو، ژێرئاوكەوت و بەدەیان قوربانی لێكەوتەوە.

دوای رووداوەكە تیمی فریاگوزاری دەریایی و پۆلیسی پاراستنی ئاوی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، تاوەكو ئێستا 10 تەرم دۆزراونەتەوە و شەش سەرنشینیش بە زیندوویی رزگاركراون، كە منداڵیشیان لەنێودابووە، سەرنشینەكانی دیكەش تاوەكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی زانیارییەكان، بەلەمەكە هەڵگری پەنابەری قاچاخبووە، كە بەپێی شێوە و رەنگی پێستیان بێت، پێدەچێت ژمارەیەكیان لە ئەفریقاوە چووبن، بەپێی ئەو دیمەنانەی لە كەشتییە نغرۆبووەكەوە وەرگیراون، بەلەمەکە توانای هەڵگرتنی 40 کەسی نییە.






رووداو
Top