له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێك دا له‌ یه‌مه‌ن 8 سه‌رباز كوژران

له‌ شه‌ڕ و پێكدادانێك دا له‌ یه‌مه‌ن 8 سه‌رباز كوژران
ه‌ نێوان سوپای یه‌مه‌ن و چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای شیعه‌ (حوسییه‌كان) پێكدادان روویدا، له‌ ئاكامدا حوسییه‌كان شارۆچكه‌ی جه‌به‌ل ره‌ئسیی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌ل حوده‌یه‌ده‌ كۆنتڕۆڵكرد.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی حوسی و سوپای یه‌مه‌ن روویداوه‌ و حوسییه‌كان توانیویانه‌ شارۆچكه‌ی جه‌به‌ل رائس كۆنترۆڵ بكه‌ن و له‌ ئاكامی ئه‌و شه‌ڕه‌شدا ھه‌شت سه‌رباز كوژران. توندوتیژیه‌كانی یه‌مه‌ن له‌نێوان گروپه‌ جیاخوازه‌كان و ھێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامه‌ .

له‌ چه‌ند ھه‌فته‌ی رابردووشدا له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته‌ چه‌كدارانی حوسی بازگه‌ی پشكنینیان كۆنترۆڵكرد و ورده‌ ورده‌ ھه‌وڵی فراوانكردنی ناوچه‌كان ده‌ده‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ سنوری شاری ئیب.
Top