ئەتەڵای: هەر کسێک هەڵە بەرامبەر پرۆسەی ئاشتی بکات، زەرەردەکات
بەشیر ئەتەڵای، گوتەبێژی AKP لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە خۆپێشاندانەكان بۆ كۆبانێ، كە لە رۆژانی 6-7 ی ئۆكتۆبەر دەستیان پێكرد زۆرترین زیان بەر پارتی دیموكراتی گەلان HDP کەوت، كە ناتوانن قەرەبووی بكەنەوە".
بەبۆچوونی ئەتەڵای، پڕۆسەی چارەسەری لە هەر وڵاتێك بێت، "بەردەوام لەسەر نەخشەی خۆی ناڕوات، جارجار بەلاڕێدا دەبردرێ، بەڵام پێویستی بە دانبەخۆداگرتنی زیاتر و سوربوون لەسەر بڕیارەكان هەیە".
لەبارەی پشتیوانیكردنی خەڵك لە باكووری كوردستان بۆ پرۆسەی ئاشتی، بەشیر ئەتەڵای دەڵێ: " لە ناوچەكەدا رێكخراوەكە (PKK) هەم پارتییەكەیان (HDP) چیتر دەنگی پێشووتر بەدەستناهێننەوە، خەڵك لەنێو كەشوهەوای پڕۆسەكەدا ژیان، دەیانەوێ بەردەوامبن، ئێمەش سوورین و هەوڵی راستگۆیانەمان هەن".
رووداو