بۆكۆحه‌رام 30 كه‌سى له‌ باكورى ڕۆژئاواى نێجێریا ڕفاندووه‌

بۆكۆحه‌رام 30 كه‌سى له‌ باكورى ڕۆژئاواى نێجێریا ڕفاندووه‌
به‌رپرسانى ناوچه‌ى مافا له‌ باكورى ڕۆژئاواى نێجێریا ڕایانگه‌یاند: چه‌كدارانى بۆكۆحه‌رام سیى كوڕو كچى گه‌نجیان ڕفاندووه‌ و هه‌روه‌ها حه‌ڤده‌ كه‌سیشیان له‌ گوندێكى نزیك ناوچه‌ى مافا كوشتووه‌. ئاژانسى هه‌واڵى فه‌ڕه‌نسا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ چه‌كدارانى بۆكۆ حه‌رام هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر دانیشتوانى ناوچه‌ى مافا و گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى و گوند نشینه‌كانیان ناچار كردووه‌؛ ماڵ و حاڵى خۆیان جێبهێڵن.
هاوكات به‌رپرسانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ داوایان له‌ حكومه‌تى ناوه‌ندى كردووه‌ هێزى سه‌ربازى ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌ن؛به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو چه‌كدارانى بۆكۆ حه‌رام نزیكه‌ى شه‌ست ژنیان له‌ گوندێكى سه‌ر به‌ ویلایه‌تى بورنوو ڕفاند.
Top