قاسم سولەیمانی: ئەمریکا و داعش هەردووکیان شکستدەهێنن
قاسم سولەیمانی، فەرماندەیی سوپای قودسی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانید رایگەیاند،" ئەو رێگەچارانەی ئەوان پێشكەشی دەكەن سەرکەوتن بەدەستناهێنن و بینیشمان لە سووریا چیان کرد، بەڵام هیچ دەرئەنجامێکی نەبوو".
فەرماندەیی سوپای قودس ئاماژە بۆ ئەوە دەكات کە "سەرکەوتنەکانی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بە هۆکاری راستبوون و لەسەر حەق بوونیانە".
هەروەها سەردار محەممەد پاکپوور، فەرماندەیی هێزی وشکانی سوپای پاسداران رایگەیاند،" زانیاری تەواومان لەسەر جموجۆڵەکانی ناوخۆی عێراق هەیە و ، تەنانەت لە قوڵایی ئەو وڵاتەوە ئامادەیی ئەوەمان هەیە لە هەر کوێ بێت تیرۆر وشک بکەین"
پاکپوور بە ئاماژەدان بەوەی تورکیا نازانێ چ بڕیارێک بدات و کەوتووەتە سەرلێشێوانێکی سیاسی گوتی،" ئەوان تانکەکانی خۆیان بۆ رووداوەکانی کۆبانێ ئامادەکردوون، بەڵام ئێستاش نازانن چی بکەن و پشتیوانی رابردوویان لەو گرووپە تیرۆریستیانە بووەتە کێشە بۆیان".
رووداو