جۆن كێری: پشتكردنە كۆبانێ كارێكی نابەرپرسانەیە
كێری لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ كورد و كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: "لەگەڵ بەرپرسانی توركیا كۆبووینەوە، من و سەرۆك ئۆباماش كۆبووینەوە، زۆر راشكاوانە قسەمان كرد و هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر سیاسەتی ئەمریكادا نەهاتووە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گوتیشی : "ئەو كێشەیەی هەیە بارێكی نائاساییە، دەستتێوەردانی ئێمەش دەستتێوەردانێكی كاتی بوو، كارێكی نا ئەخلاقی و نابەرپرسانە دەبوو ئەگەر پشتمان بكردبا ئەو گەلەی لە دژی داعش شەڕ دەكات".
رۆژی دووشەممە فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە روونكردنەوەیەكی نووسراودا رایگەیاند: "هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بە فڕۆكەی گواستنەوەی جۆری C-130 چەك و تەقەمەنی و پێداویستی تەندروستمان گەیاندە كۆبانێ كە لەلایەن دەسەڵاتدارێتی كورد لە عێراق دابینكراوە، دوای گەیاندنی هاوكارییەكانیش فڕۆكەكەمان بە سەلامەتی ناوچەكەی جێهێشتووە".
رووداو