داودئۆغڵو، پەكەكە بە جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكانی تۆمەتبار دەكات
ئەحمەد داود ئۆغڵو ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ لیژنەی عاقڵمەندان رایگەیاند: " هەرچەندە ئێمە راماننەگەیاندبوو، بەڵام بڕیاربوو PKK لە مانگی 5ی ساڵی 2013 لە خاكی توركیا بكشێتەوە و گەریلاكانی چەك دابنێن، بەڵام لەبەر هەندێك تێبینی ئەمەیان نەكرد و خۆیان لێبوارد".
داود ئۆغڵو گوتیشی: "سەرباری جێبەجێنەكردنی بەڵێنەكان لەلایەن PKK لە وادەی خۆیدا، دەوڵەتی توركیا پابەندە بە دابینكردنی دیموكراسی و مافی كورد".
ئەم قسانەی داودئۆغڵو لەكاتێكدایە، كە داكۆكینەكردنی دەوڵەتی توركیا لە كوردانی كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان لەبەرامبەر پەلامارەكانی داعش، كاریگەری نەرێنی لەسەر وتووێژی ئاشتی نێوان توركیا و PKKی دروستكردووە.
هەفتەی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ یەكەمجار دوای دووساڵی رابردوو، بارەگاكانی PKKی لە باكووری كوردستان بۆردوومان كرد.
رووداو