بۆکۆ حەرام 200 کچە رفێنراوەکە ئازاددەکات

 بۆکۆ حەرام 200 کچە رفێنراوەکە ئازاددەکات
ئۆفیسی سەرۆكایەتی نایجیریا رایگەیاند، كە سەلامەتی ئەو 200 كچە رفێنراوە پارێزراوە و تا رۆژی سێشەممە لەلایەن چەكدارانی بۆكۆ حەرامەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ نایجیریا، بەڵام رەتیكردەوە، كە ئاشكرای بكەن چۆن و بەچ شێوەیەك دەگەڕێنرێنەوە.

یەكێك لە بەرپرسانی باڵای ئۆفیسی سەرۆكی نایجیریا رایگەیاند، كە لەگەڵ چەكدارانی بۆكۆ حەرام رێككەوتوون لەسەر ئاگربەستێك و ئەوانیش بەڵێنیان داوە، كە كچەكانیان بۆ بگەڕێننەوە و بڕیارە دووشەممە یاخود درەنگانی یەكشەممە ئەو كچانە بگەڕێنرێنەوە بۆ نایجیریا بۆ نێو خزم و بنەماڵەكانیان.

ئەمساڵ چەندین جار دانوستاندن لەنێوان حكومەتی ئەو وڵاتە و گرووپی چەكداریی بۆكۆحەرامی تووندڕەو پێكهێنراوە، بەڵام هیچكامیان بە هیچ ئەنجامێك نەگیشتوون و دانوستاندنەكان شكستیان هێناوە.

بۆكۆحەرام گرووپێكی چەكدارییە لە نایجیریا، كە واتای ناوەكەی ئەوەیە كە خوێندنی رۆژئاوایی حەرامە، بەم هۆیەوە چەندین كەسیان لەو وڵاتە رفاندووە و نایانەوێت بە هیچ شێوەیەك كچان بخوێنن.







رووداو
Top