بەهۆی هەڵوێستی بەرامبەر کۆبانێ، تورکیا بۆ ئەندامێتیی کاتیی ئەنجومەنی ئاسایش رەت کراوه
وڵاته هەڵبژێردراوەکان له سەرەتای ساڵی داهاتوو له دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش بەشدار دەبن.
بەپێی هەواڵێکی "یورۆنیوز"، تورکیاش خۆی بۆ ئەندامێتیی کاتیی ئەو ئەنجومەنه کاندید کردبوو بەڵام به پێچەوانەی پێشبینییەکان نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بێنێت. پێدەچێت هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر مەسەلەی کۆبانێ وای کردبێت که وڵاتانی موسڵمان دەنگ به تورکیا نەدەن.
دیپلۆماتکارێکی ئەنجومەنی ئاسایش، سەرەڕای چاوەڕواننەکراو بوونی رەت کردنەوەی تورکیا، رایگەیاند که هەڵوێستی تورکیایه بەرامبەر "گۆڕانکارییەکانی سوریا و عێراق"، رۆڵێکی گرینگی لە هەڵنەبژاردنی هەبووه.
دیپلۆماتکارێکی دیکەش، وێڕای ئاماژه کردن به ئەندامێتیی کاتیی تورکیا له ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠، ئاشکرای کرد: "ئەو کات باوەڕی گشتی لەسەر ئەوه بوو که تورکیا وڵاتێکی موسڵمانی نموونه و میانەڕەوه، بەڵام ئێستا سەرۆکەکەی رۆژ به رۆژ دەسەڵاتخوازتر دەبێت."