كوشتنی تۆنی بلێر و ژنه‌كه‌ی ئامانجی تیرۆریستانه
له‌م دانیشتنه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه ئیرۆل ئه‌نسیدال كه به‌ره‌گه‌ز توركه ساڵی پار له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌سكۆتلندیار ده‌ستگیركرابوو، له‌ناو جانتای چاویلككه‌یدا كاغه‌زێك دۆزراوه‌ته‌وه كه ناونیشانی تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیای له‌سه‌ر بووه ، سه‌باره‌ت به‌م كاغه‌زه ریچارد ویتهام داواكاری گشتی شانشینی به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار له‌سه‌ر ئامانجێك یان میتۆدێكی دیاری كرا‌و سه‌قامگیر نه‌بووه، به‌ڵام بوونی ئه‌و كاغه‌زه‌ی كه ناونیشانی تۆنی بلێری له‌سه‌ر ده‌بێت به گرنگ سه‌یر بكرێت. له‌مه‌ش زیاتر دادگای به‌ریتانی رایگه‌یاندووه ئه‌نسیدال پێش گرتنه‌كه‌ی خه‌ریكی پیلان دانان بووه بۆ كارێكی تیرۆریستی عیشوائی وه‌ك ئه‌و كاره‌ی له ساڵی 2008 له شاری بۆمبای له هیندستان ئه‌نجامدرابوو