واشنتۆن له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی هێزه‌ زه‌مینیه‌كانیان بنێرنه‌ سوریا

واشنتۆن له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌  وڵاتانی عه‌ره‌بی هێزه‌ زه‌مینیه‌كانیان بنێرنه‌ سوریا
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئۆباما له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازییه‌كانی 22 ده‌وڵه‌ت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌سوریا و عێراق ، رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كی گرنگ و متمانه‌ پێكراوه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ واشنتۆن له‌و كۆبوونه‌یه‌ هه‌وڵیداوه‌ گوشار بخاته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ زه‌مینیه‌كانیان بنێرنه‌ سوریا و هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشره‌وییه‌كانی داعش رابگیرێت، هه‌ر له‌م چوارچیوه‌یه‌شدا ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جار بووه‌ كه‌ لایه‌نی ئه‌مریكی به‌ گه‌شبینه‌وه‌ باسی له‌ هه‌ڵمه‌تی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ كردووه‌ كه‌ بۆ راگرتنی پێشره‌وییه‌كانی داعش كردویانه‌ته‌ سه‌ر كۆبانی.
به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ باردۆخه‌كه‌ له‌ عێراقدا به‌و جۆره‌ گه‌شبین نیه‌، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش 80% ئه‌و پارێزگایه‌یان داگیركردووه‌ و گه‌مارۆی ناحیه‌ی به‌غدادیشی داوه‌ و هه‌ره‌شه‌ش له‌سه‌ر گرنگرترین بنكه‌ی ئاسمانی ( عین الاسد) ده‌كات كه‌ گرنگترین بنكه‌یه‌ له‌و شاره‌دا.
Top