نویكراوه‌ته‌وه‌- كارمه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ قوربانی ئیبۆلا

نویكراوه‌ته‌وه‌- كارمه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ قوربانی ئیبۆلا
هاوڵاتیه‌كی سۆدانی كه‌ كارمه‌ندی ریكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ دوێنێ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سانت جۆرج له‌ شاری لایبزیگی ئه‌لمانی به‌هۆی توش بوونی به‌ ڤایرۆسی ئیبۆلا گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌م كارمه‌نده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ ولاتی لایبریا تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بووه‌ به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نرایه‌ ئه‌ڵمانیاش نه‌توانرا گیانی رزگار بكرێت.
شایه‌نی باسه‌ ریكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئایبۆلا له‌وه‌ خێراتره‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مه‌زنده‌ی ده‌كرد و به‌پێی لیدوانی ئه‌نتۆنی بانبوری سه‌رۆكی نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌، خه‌ریكه‌ جیهان له‌به‌رامبه‌ر له‌ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێت و پێده‌چیت خێرای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ بۆ له‌ هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ بۆ رێگرتن خێراتر بێت.
له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا نێراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد به‌پێی ئاماری ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زیاتر له‌ 5-10 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی ئیبولا له‌ رۆژئاوای ئه‌فریقا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌تا مانگی نۆڤبه‌ر پێویستی به‌ 7-8 هه‌زار قه‌ره‌وێله هه‌یه‌ له‌ بنكه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌، به‌ڵام پیده‌چی تا ئه‌و به‌رواره‌ نه‌توانرێت له‌ 4300 قه‌ره‌وێڵه‌ ئاماده‌بكرێت
Top