نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان : له‌وانه‌یه‌ شه‌ڕی ئایبۆلا بدۆرێنین

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان : له‌وانه‌یه‌ شه‌ڕی ئایبۆلا بدۆرێنین
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئایبۆلا له‌وه‌ خێراتره‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مه‌زنده‌ی ده‌كرد و به‌پێی لیدوانی ئه‌نتۆنی بانبوری سه‌رۆكی نێردراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌، خه‌ریكه‌ جیهان له‌به‌رامبه‌ر له‌ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێت و پێده‌چیت خێرای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ بۆ له‌ هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ بۆ رێگرتن خێراتر بێت.

له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا نێراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد به‌پێی ئاماری ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی زیاتر له‌ 5-10 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌ ڤایرۆسی ئیبولا له‌ رۆژئاوای ئه‌فریقا هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌تا مانگی نۆڤبه‌ر پێویستی به‌ 7-8 هه‌زار قه‌ره‌وێله هه‌یه‌ له‌ بنكه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه‌، به‌ڵام پیده‌چی تا ئه‌و به‌رواره‌ نه‌توانرێت له‌ 4300 قه‌ره‌وێڵه‌ ئاماده‌بكرێت
Top