سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوا له‌ توركیا ده‌كات سنور به‌رووی كۆبانیدا بكاته‌وه‌

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوا له‌ توركیا ده‌كات  سنور به‌رووی كۆبانیدا بكاته‌وه‌
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كانی ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی 22 ده‌وڵه‌ت بۆ دانانی پلانێكی سه‌ربازی نوێ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش له‌سوریا و عێراق، له‌ هه‌مانكاتدا جموجۆڵی دبلۆماتی له‌ پاریس بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌رده‌وامه‌ و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه‌ فرانسۆ هۆلاند سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت و گوشاری زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر توركیا بۆ ئه‌وه‌ی سنوری وڵاته‌كه‌ی به‌رووی كۆبانی بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رگری كردن دژی تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وام بن.
له‌سه‌ر ئاستی جوڵه‌ی دیپلۆماتی دیكه‌ش وجۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ پاریسه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی دبلۆماتیدایه‌ بۆ پته‌وكردنی به‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژی تیرۆریستانی داعش بۆ ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبۆته‌وه‌ و پێشتریس له‌گه‌ڵ لۆران فابیۆسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كۆبۆته‌وه‌ و له‌ سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وی لیبیا و ئیمارات كۆبۆته‌وه‌.
Top