له شهڕوپێكدادانێك دا له حه‌له‌ب 20 سه‌ربازی رژێمى سوریا كوژران
له‌مباره‌وه چالاكوان حه‌سه‌ن عوبه‌ید له شاری حه‌له‌ب ئاشكرایكرد كه له ئاكامی هێرشه ھاوبه‌شه‌كانی لیوای حازم و موجاهیدینی ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌ی هاندارات له باكووری حه‌له‌ب به هاوه‌نی تایبه‌ت كه ئه‌وان له كه‌پسوله‌ی گازی مه‌تبه‌خ و دۆشكا دروستی ده‌كه‌ن، بیست سه‌ربازی رژێم كوژران.
عوبه‌ید ئاماژه به شه‌ڕوپێكدادانه تونده‌كانی نێوان چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د كرد له ناوچه‌كه و گوتی: "قه‌ناس و تۆپهاوێژ و زریپۆشانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن، پێشه‌وه‌چوونی هێزه‌كانی رژێمیان له ناوچه‌كاندا راگرت.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته رابردووی شه‌ڕ و پێكدادان زیانیكی زۆر به‌ر هێزه‌كانی سوپای رژێمی سوریا كه‌وتووه.