وه‌زیری ناوخۆی توركیا: 33 كه‌س له خۆپێشاندانه‌كاندا گیانیان له ده‌ست داوه.. ژمارەیەکی زۆریش دەستگیر کراون
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به مه‌به‌ستی پشتگیریكرن له كۆبانی له دژی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و شاره، هەروەها سەرکۆنکردنی سیاسەتی حکوومەتی تورکیا لە بەهاناوەنەچوونی کۆبانی، له ژماره‌یه‌ك شار و شارۆچكه‌ی باکووری کوردستاندا، بە ئیستانبووڵیشەوە، خۆپێشاندان ئه‌نجام دراون و به هۆیانه‌وه 33 كەسی گیانیان لە دەست داوە کە دووانیان پۆلیسن و ھەروەھا بە لانی كەم 360 كەسی دیكەیش بریندار بوون كە لە نێویاندا 139 پۆلیس هەن.
هەر بە هۆی ئەو خۆپێشاندانانەوە، له ئیستا‌نبووڵ 164 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون كه 105 كه‌سیان بۆ دادگاكان گوازرانه‌وه و له‌و رێژه‌یه 104یان ئازاد كرن و یه‌كیكیشیان ده‌ستگیر كرا.
له خۆپێشاندانه‌كانی شارۆچكه‌كانی باغجیلار، ئه‌سه‌نیورت، غازی عوسمان پاشا، سوڵتان غازی و به‌یئۆغڵوی سه‌ر به شاری ئیستا‌نبووڵ له 7ی ئه‌م مانگه 98 كه‌س و له رۆژی 8ی هه‌مان مانگ 66 كه‌س كه سه‌رئه‌نجام 164 كه‌س بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
له لایه‌كی دیكه‌وە له خۆپێشاندانه‌كانی ئیسته‌نبوڵ 409 ئۆتۆمبێل سوتێنراون كه 101 ئۆتۆمبێل سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیسن. باڵاخانه‌یه‌كی قایمقامیه‌تی، باڵاخانه‌یه‌كی پۆلیس، 10 باڵاخانه‌ی قوتابخانه و دوكان و ماڵ زیانیان پێ گه‌یه‌نراوه كه سه‌رجه‌میان 313 باڵاخانه و خان‌و و دوكانن.
ئانادۆڵ