ئێران فڕۆکە عێراقییەکان ناداتەوە
لە ساڵی 1991، سەدام حوسێن، سەرۆكی ئەو كاتی عێراق ئەو فڕۆكانەی ناردە ئێران پۆ پاراستنیان لە بۆردوومانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، دوای هێرشكردنی عێراق بۆ سەر وڵاتی كوێت.
تاران تاوەکو ئیستا ئامادە نییە ئەو فڕۆكانە رادەستی عێراق بكاتەوە، بە بیانووی ئەوەی لە بڕی قەربووی بەشێك لە زیانەكانی شەڕی هەشت ساڵەی (1980-1988) لەگەڵ عێراق، هەژماری دەکات.
سەرچاوە دیپلۆماسییەكە هەروەها گوتی:" ژمارەی ئەو فڕۆكانە زیاتر لە سەد فڕۆکەیە و 50یان لە جۆری سوخوین و 24ـیشیان لە جۆری میراج F1ن.
بەپێی دوایین بەیاننامەی ئەو كاتەی پنتاگۆن، ژمارەی ئەو فڕۆكانە "120" فڕۆكە بوون.
لە راپۆرتێكی رۆژنامەی لۆس ئەنجلس تایمزی ئەمریكیدا هاتووە، کە "هەر چەندە عێراق بۆ ماوەی هەشت ساڵ شەڕی لەگەڵ ئێران كرد، بەڵام سەدام حوسێن 100 فڕۆكەی سەربازی ناردە ئەو وڵاتە بۆ پاراستنیان و تاوەکو ئێستا عێراق ئەو فڕۆكانەی لە ئێران وەرنەگرتووەتەوە".
لە كاتێكی دژواردا كە كاتێکی كەم مابوو بۆ لێدانی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە و بەرلەوەی ئاسمانی عێراق داگیربكرێت، عێراق تەنها بیری لە وڵاتی ئیران كردەوە بۆ پاراستنی فڕۆكە و فڕۆكەوانەكانی، ئەوكات ئەمریكا وای دانابوو، كە نزیكترین وڵات، كە عێراق بیری لێبكاتەوە بۆ شاردنەوەی فڕۆكەكانی، تەنها وڵاتی ئوردنە، چونکە زۆر نزیكە بۆ عێراق و بەوردی چاودێری ئەو وڵاتەی دەكرد، بەڵام تووشی شۆكبوو كاتێك پلانەكەی شكستی هێناو و عێراق فڕۆكەكانی لە ماوەیەكی زۆر كەمدا گواستەوە بۆ ئێران.
پەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ناتوانرێت هێرش بكرێتە سەر فڕۆكە سەربازییەكان لە هیچ وڵاتێک، كە لە سنووری وڵاتەكەی خۆیدا نەبن.
بەپێی سەچاوەكان جۆری فڕۆكە عێراقییەكان، كە لە ئێرانن:
12 فڕۆكەی مێگ 23 ، 4 مێگ 29، 4 سوخۆی 20، 40 سوخۆی 22، 24 سوخۆی 24، 7 سوخۆی 25، 24 میراجی جۆراوجۆر، 5 فالكۆن، 1 فڕۆكەی گواستنەوەی جۆری جێت ستار، 5 گواستنەوەی بیۆنگ، 15 گواستنەوەی یوشن، 2 بیۆنگ جۆری 747، 1 بیۆنگ 707، 2 بیۆنگ 737.
رووداو