چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ: له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا چواردە داعش كوژراون
رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سوریا له به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌دوا هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ڵێت له هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌ودا 14 چه‌كداری داعش كوژراون و هه‌ر به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان لانیكه‌م پێنج كه‌سی مه‌ده‌نیش گیانیان له ده‌ستداوه.
هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا رۆژی سێشه‌ممه بۆ لێدانی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌ستی به‌هێرشی ئاسمانی كرد له خاكی سوریا كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هه‌ر یه‌ك له سعودیه، قه‌ته‌ڕ، ئورده‌ن و ئیمارات تێیدا به‌شداربوون.